وابڕیاره ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و رووداوه توندوتیژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین كه رووی له زیادبوون كردووه كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای نه‌رویج، ئیمارات، فه‌ڕه‌نسا، ئیرله‌ندا و چین كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى گرژی و رووداوه توندوتیژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین تاوتوێ ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژه پیرۆزه‌كانی هه‌رسێ ئاینه‌كه، توندوتیژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و گرژییه‌كان زیادیكردووه.