وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌توندی ئیدانه‌ى ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له‌باكوری وڵات ده‌كات وتوركیاش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كهئۆپهراسیۆنهكهیان به‌ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراقى بووه.
لهراگهیاندراوێكدا، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاندوه: حكومه‌ت ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی توركیا بهدهستدرێژیكردن بۆسه‌ر سه‌روه‌ری وڵات بهناودهبات.
ورایگهیاندوه: ئۆپراسیۆنه‌كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دراوسێی باشه و ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كهخاكهكهى نابێته باره‌گا و ڕێڕه‌وی زیانگه‌یاندن وئازاردانی هیچ ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ وناشبێته گۆڕه‌پانی ناكۆكییه‌كان ویهكلاییكردنهوهی ناكۆكی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان.
ماوه‌ى دوو رۆژه سوپاى توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى زاپ ومه‌تینا وئاڤاشین له‌هه‌رێمى كوردستان له‌سنورى قه‌زاى ئامێدى ده‌ستیپێكردوه.
لایخۆیه‌وه عومه‌ر چهلیكن وته‌بێژى پارتى داد وگه‌شه‌پێدان رایگه‌یاندوه: ئۆپه‌راسیۆنى توركیا له‌دژى په‌كه‌كه له‌نێو خاكی عێراق به‌ڕه‌زامه‌ندى وبهئاگادارى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته بووه وئێمه‌ش مافى به‌رگریكردنمان هه‌یه له‌هه‌ر هێزێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا.