کازمی: لە قەیرانێکی سیاسییدا دەژین

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ڕایگه‌یاند، "گەلی عێراق نیگەرانە لە ئەنجامی چەقبەستووی سیاسیی ئێستا".


مستەفا کازمی لە رێورەسمی ٤١یەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر کە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوەچوو رایگەیاند کە گەلی عێراق نیگەرانە لە ئەنجامی چەقبەستووی سیاسیی ئێستا و گوتی: "پێویستە دان بەوەدا بنێن کە لە قەیرانێکی سیاسییدا دەژین".

ئاماژەی بەوەیش دا کە ھۆکاری ئەو چەقبەستووە سیاسیەی کە ئێستا هەیە، بۆ نەبوونی متمانە لەنێوان لایەنەکاندا دەگەڕێتەوە و گوتی: "گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا، وڵات لە ھەڵدێری سیاسیی دەپارێزێت".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای لەسەرجەم لایەنە سیاسییەکان کرد کە واز لە تۆمەتبارکردنی یەکتر بھێننن و ھەوڵبدەن متمانە لەنێوان خۆیاندا بگیرێنەوە و گوتی: "عێراق لە قەیرانێکی سیاسییدا دەژیت و ھەوڵدەدین رێگا چارەیەک بۆ قەیرانەکە بدۆزینەوە".