دیجیتاڵ میدیای سپێده
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، بەهۆی دەرنەچون لەپشکنین، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ تۆن خورمای عێراقی لەناودەبەن.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه، ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لەعەلوەی شاری سلێمانی دەستیان بەسەر سێ تۆن خورمای عێراقیدا گرتوە کەلەلایەن کۆمپانیای هەمساوە پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەشی دەرکەوتوە بەهۆی گەشەکردنی کەڕو و بەکتریای زیانبەخش تیایدا شیاوی خواردن و بەکارهێنان نیە.
له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خورماکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات،له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به ژماره مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه بكه‌ن.