ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/١٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان پێشوازی لەبەڕێز کۆلۆنێڵ ئالێکساندەر شتومەر، کۆماندەری هێزی ئهڵمانى له هاوپەیمانیی نێودهوڵهتيى دژى داعش و شاندێکی یاوەری کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە، مەترسییەکانی داعش، یارمەتییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە، پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ […]