هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام کۆبوونەوە و لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی حکوومەت دەربڕی.
مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆمەڵێک رووداوی گرنگ لەناوچەکەدا هەن تیشیکیان خرانە سەر. راشیگەیاند، ئاڵۆزییەکانی ئێستا هەم مەترسی وهەم دەرفەتی تێدایە، دەبێت بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بپارزرێت. ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارماندا کۆبوونەوەی زیاتر لە نێوانمان هەبێت و هەروەها باسمان لەوە کرد پشتگیریی چاکسازییەکانی حکوومەت بکەین. گووتیشی، رەنگە هەندێک نیگەرانی هەبن کەبەشێک لە رێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون، بەڵام ئەوانە تەنها پێویستیان بەکاتە وزەمینەی لەباری بۆ دەڕەخسێنین.
لای خۆیەوە، دەرباز محەمەد، سكرتێری كاروباری ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، کۆبوونەوکە گرنگ بوو ولەسەر سێ ئاست قسەمان کرد، لەسەر ئاستی عێراق، کوردستان و کارەکانی حکوومەت.
راشیگەیاند، هەردوولا جەختمان لەوە کردەوە پشتگیری لە چاکسازییەکانی حکوومەت بکەین و پڕۆژەی چاکسازیی لەپەرلەمان پەسەند بکرێت و چاکسازییەکانیش بە گشتی بەتایبەت لە داهات بەردەوام بێت. ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت پێکەوە کۆتایی بە دۆسییەی سزای سیاسی بهێنین.