مالیزیا -KDP.info- شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا بەشداریی لە كۆنفرانسی ساڵانەی ئایكاپ لە مالیزیا كرد و لە میانەی بەردەوامیی كۆنفراسەكەدا ئاڵای پیرۆز و ڕەمزی گەل و نەتەوەكانی كوردستان لەسەر باڵاخانەی كۆنفراسەكە شانبەشانی ئاڵای وڵاتانی بەشداربوو كە پێك هاتبوون لە 31 وڵات، هەڵكرا.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێك هاتبوو لە عەبدولسەلام زێباری و جەنگیز ئاوەكەڵی، كە هەر لە كۆنفرانسەكەدا بەشداربووان پیرۆزباییی ئەو ڕۆژەیان لە گەلی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامیی گەشەسەندن و پێشكەوتنیان بۆ هەرێم و گەلی كوردستان خواست.
پارتی دیموكراتی كوردستان ئەندامێكی چالاكی ڕێكخراوی (ICAPP)ـیە، كە ئەم ڕێكخراوەیە پێك دێت لە زیاتر لە 300 پارتی سیاسی و ژمارەیەکیان پارتی حوكمڕانن لە وڵاتانی ئاسیا و كاریگەرییان لەسەر ئاراستەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیی وڵاتانی خۆیان هەیە.
شایەنی باسە، ئەو كۆنفرانسە بە بەشداریی سەرۆكوەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو.