لە هەولێر جۆرە دزیێک لە ئافرەتان پەیدابووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەپێی پۆستێکی کاروان خۆشناو وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر، جۆرە دزیێک پەیدابووە، کە دزەکان لەسەرە ماتۆرسیکل بە خێرایی جانتای ژنەکان له‌ شانیان لێدەکەنەوە و دەیبەن.

بەپێی ئەو پۆستەبێت، کە وا دیاردەبێت ژنێک نامەیەکی بۆ کاروان خۆشناو ناردووە، نوسیویه‌تی کە دوێنێ شەو 19/4/2022 نزیکەی کاتژمێر 9:20 لە بازاری منارەی دوودز بە ماتۆڕێکی دوو کەسی جانتایان لەشانی فڕاندوە، ئەو ژنە دەڵێت جزدانەکەی هەندەک پارە تێدابووه‌ بەڵام ئەوانەی گرنگن ناسنامەکانیه‌تی کە لە جانتاکه‌دا بوون.

ئه‌وه‌یشی نوسیوه‌ کە لەهەمان شوێن بەماتۆرسکیل جانتای ژنێکی تریشیان فڕاندووە.