دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، ئیسرائیلی بە دەوڵەتی "ئاپارتاید" وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە کوشتن و ئەشکەنجەدانی ئیسرائیل لە فەلەستینیەکان و نکۆڵیکردن لە مافەکانیان " تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە"
ڕێکخراوەکە لە تویتێكدا ڕایگهیاند: "ڕژێمی ئەپارتاید تەنیا بەشێک نییە لە ڕابردوو، ئەوە واقیعێکە کە ملیۆنان فەلەستینی لە ئیسرائیل و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەژین و تا ئەمڕۆش بەردەوامە" ئەوەش تێبینیکرد کە "چاودێری ڕاپۆرتەکانی کوشتنە ناڕەواکان، دەسگیرکردنی هەڕەمەکی، ئەشکەنجە و سزای بە کۆمەڵ دەکات"
"ڕژێمی ئەپارتاید ژیانی گروپێک لە گروپێکی دیکە گرینگتر دەزانێت و ئیسرائیلیش ڕژێمی ئاپارتاید لە ڕێگەی کوشتن و ئەشکەنجەدانی فەلەستینیەکان و نکۆڵیکردن لە مافە سەرەتاییەکانی خۆی دەهێڵێتەوە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و دەبێت کۆتایی پێبێت"