سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی رایگەیاند ئەگەر ئۆکراینا ئەو چەکەی کە پێویستی بوو بگەیشتایەتە دەستی ئەوە زۆر لە زووەوە کۆتاییان بەو جەنگەی کە رووسیا دەستیپێکردووە دەھێنا.
زێلێنسکی، لە میانی گوتاری رۆژانەی خۆیدا ھەڵسەنگاندنی بۆ جەنگی ٥٥ رۆژەی رووسیا-ئۆکراینا کرد و گوتی: " ئەوەی ئێمە پێویستمان پێیەتی، لەو چەکانەی کە ھاوبەشەکانمان ھەیانە و ھاوشێوەی ئەو چەکانەیە کە رووسیا بەکاری دەھێنێت بگەیشتایەتە دەستمان ئەوە ئەم جەنگە لە زووەوە کۆتایی پێھاتبوو و ئاشتیمان راگەیاندبوو".
سەرۆکی ئۆکراینا، باسی لەوە کرد کە تایبەتمەندییەکانی سوپای ئۆکراینا لە تەکتیک و ژیری زۆر ئاشکرایە و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ھێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا بە توندی یەکگرتوو بوون و تەواوی خەڵک زۆر بوێرانە بەرگریان کردووە.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، ئاماژەی بەوەش کرد کە واژۆی سوپای رووسیا لەسەر کوشتنی بە ئەنقەستی مەدەنییەکانی ئۆکراینا، وێرانکردنی ناوچەی نیشتەجێبوونەکان و ژێرخانی مەدەنی و بەکارھێنانی ھەموو جۆرە چەکێک بەوانەی کە لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا قەدەغە کراوە ھەیە و گوتی:
"سوپای رووسیا لەم جەنگەدا بۆ ھەتاھەتایی خۆی وەکو دڕندەترین و نا مرۆڤایەتیترین سوپا لە مێژووی جیھان و بگرە لە جیھاندا تۆمار دەکات".