لەبارەی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەكەی بۆ سەر سنورەكانی عێراق، وەزیری دەرەوەی توركیا، رایگەیاند: لەرێگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە پاڵپشتی لەیەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەن.
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: "بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە تیرۆرێك دەبنەوە وجەختی لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ كردەوە. وگوتی: ئەگەر ئەم بەرەنگاربوونەوەیە لەناوەوەی سوریا، لەباكووری عێراق نەكەین ئەوە دەبێت لەسەر خاكی خۆمان دەستەویەخە ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بكەین. چونكە ئەمانە دزە دەكەن. لەرابردوودا دزەیانكرد"
لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەیان بۆ سەر سنورەكانی عێراق لەهەرێمی كوردستان، چاوشئۆغلو رایگەیاند: ئێمە یەكپارچەیی خاكی عێراق لەرێگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەپارێزین وپاڵپشتی لەیەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەین. وگوتی: ئێمە چاومان نەبڕیووەتە خاكی عێراق.
چاوشئۆغلو گوتیشی: ساڵانێكە پەكەكە ئەو ناوچەیەی خاكی عێراقی داگیركردوە ولەوێوە پەلاماری توركیا دەدەن، ئێمە دەپرسین بۆچی عێراق پەكەكە دەیانگرنەخۆ