دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی شه‌فه‌ق نیوز دادگایه‌كی كوێتی بریایری دا هه‌رێم قه‌ره‌بوی كۆمپانیای كوێتی بكاته‌وه به بڕی 500 ملیۆن دۆلار.
په‌پێی به‌یاننامه‌ی كۆمپانیای ئەجیلیتی ئه‌و سكاڵایه دژی ئه‌و كۆمپانیایه له‌بانكی كوێتی نیشتیمانی تۆماری كراوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوه به كه‌فیلی كۆمپانیا كۆره‌ك تلیكۆم كه كۆمپانیای كازار 250 ملیۆن دۆلار له 2007 به‌قه‌رز به كۆڕه‌ك تلیكۆمی داوه به‌ڵام تائێستا پاره‌كه‌ی بۆ نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی كۆمپانیاكه ڕێژه‌ی سو‌و له‌سه‌ر قه‌رزه‌كه له‌گه‌ڵ خودی قه‌رزه‌كه به 490 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كوه‌ێتی بڕیاریدا كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه بۆ كۆمپانیا كوێتیه‌كه بدات چونكه حكومه‌تی هه‌رێم بوه به كه‌فیلی كۆره‌ك تلیكۆم له‌و قه‌رز وه‌رگرتنه‌دا، هه‌ر وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم ناچارده‌كرێت به‌دانه‌وه 7% ئه‌و قه‌رزه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و قه‌رزه به‌ته‌واوه‌تی ده‌درێته‌وه.
تا ئێستا نه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆمیش هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.