دیجیتال میدیای سپێده
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ ئاشكرایكرد، لە رێگەی مووشەکی ئێجگار ھەستیارەوە لە ١٢ پێگهی سەربازیی ئۆکرانیایان داوە.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ لە روونکردنەوەیەکیدا لە مۆسکۆی پایتەخت جەختی لە بەردەوامیی ھێرشەکانی سوپای رووسیا بۆ سەر ژێرخانی سەربازیی ئۆکرانیا کردەوە.
کۆناشێنکۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمڕۆ لە ٧٢ ئامانجی سەربازییان داوە کە دوو عەمباری مووشەک و چەک لە نێویاندا بووە.
گوتیشی: "لە رێگەی مووشەکی ئێجگار ھەستیارەوە لە ١٢ پێگەی سەربازیی ئۆکرانیا دراوە. تاکو ئەمڕۆ ١٤٠ فڕۆکە، ١٠٦ ھێلیکۆپتەر، ٤٩٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٢٥٤ سیستمی مووشەکیی بەرگریی ئاسمانی، دوو ھەزار و ٣٩٧ تانک و زریپۆش، ٢٦١ مووشهكهاوێژ، ھەزار و ٣٨ هاوهن و تۆپهاوێژ و دوو ھەزار و ٢٤٤ ئۆتۆمبیلی تایبەتی سەربازیی ئۆكراینا لەنێوبراون".