ژاپۆن هه‌شت به‌رپرسی رووسیای دیپۆرت كرده‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

- ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له‌ تۆكیۆوه‌ چوونه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هانه‌دا، به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وتن.

حكوومه‌تی ژاپۆن دوای ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا به‌رامبه‌ر ئۆكراینا هه‌ڵی گیرساند، هه‌شت به‌رپرسی رووسیای دیپۆرت كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاریشیان له‌نێودان.

به‌هۆی بڕیاری حكوومه‌تی ژاپۆن له‌ هەشتی نیساندا داویه‌تی، هه‌شت به‌رپرسی رووسیا به‌ خانه‌واده‌كانیانه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاریشیان له‌نێودان وڵاته‌كه‌یان جێ هێشت.

ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له‌ تۆكیۆوه‌ چوونه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هانه‌دا، به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وتن.
دەستەی پەخشی ژاپۆن "NHK" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ناو ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ دیپۆرتكراوه‌دا، كارمه‌ندانی بەڕێوەبەرایەتی سەرەکی بۆ دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپای رووسیا "GRU" هه‌بن.