وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: هه‌رێمى كوردستان له‌ تیڤییه‌كانه‌وه‌ وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ نییه‌ به‌ فه‌رمى وه‌ڵامیان بداته‌وه‌ و له‌برى ئه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌، ده‌شڵێت: “ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێممان پێدراوه‌”. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق (العراقیە) ئه‌نجامیدا شه‌وى رابردوو باسى كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێمى كرد و وتى: “به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه‌ پێماندراوه‌ له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه‌ ده‌توانین گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌. هاوكات ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌شمان پێدراوه‌ به‌دواداچوون بكه‌ین بۆ كاریگه‌رییه‌ ئابوورییه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت و غازى هه‌رێم له‌ رابردوودا”. له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا وه‌زیرى نه‌وتى عێراق باسى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمى كرد كه‌ له‌ڕێگه‌ى توركیاوه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات […]

The post وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: هه‌رێمى كوردستان له‌ تیڤییه‌كانه‌وه‌ وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه‌ appeared first on SNN.