ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا كە هاوسەرەكەی بە "چەقۆ سه‌ربڕی" بوو

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی كوشتنی ژنێك بەناوی كوێستان پیرۆت بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت: هاوسەرەكەی دەستگیركراوە و لەسەر كێشەیەكی خێزانی بە چەقۆ كوشتوویەتی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوانی كوشتنی ئافرەتێك بە ناوی ( كوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەكی كوردستان-ی شاری هەولێر ڕویدا.

ئەوەشی خستەڕوو: تیمەكانی لێكۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنكەی ئاسایشی گەڕەك گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان كرد بە لێكۆلینەوە و دەركەوت لەلایەن هاوسەرەكەی بە ناوی ( أ. ش . ع.) لەسەر كێشەی خێزانیی بە چەقۆ كوژراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: دواتر توانرا دوای كەمتر لە دوو كاتژمێر تاوانبار دەستگیر بكرێت و لەسەر فەرمانی بەڕێز داوەری لێكۆلینەوە بە ماددەی ٤٠٦ لەلامان بەندكراوە و لە ڕێگەی دادگا ڕووبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.