خه‌ڵك پاش كۆتایهاتنى یارى نێوان زاخۆ‌و كاره‌با له خولى نایابى عێراق بۆ تۆپى پێ ، هانده‌رانى زاخۆ رژانه یاریگاو سه‌ره‌نجام چه‌ندین بریندار له نێو یاریگه كه‌وته‌وه‌و چه‌ندین كورسى یاریگه‌كه‌ش شكێندران . له‌و یارییه كه ۲۰ هەزار هاندەری یانەی زاخۆ ئاماده بوون یانەی کارەبا بەگۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی لە یانەی زاخۆ بردەوە. پاش یارییه‌كه‌ش هاندەرانی زاخۆ بەشێکی زۆری کورسی دانیشتنی هاندەرانیان شکاند‌و ڕژانە ناو یاریگاکەوەو شەڕو ئاژاوە دروستبوو. شەڕو ئاژاوەی هاندەرانی یانەی زاخۆ، توڕەیی ئەوان بووە بەرامبەر یانەکەیان بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە خولەکەدا، پاش پشێویهكهش به پێى زانیارییه‌كان چه‌ندین هاندهرو پێنج پۆلیس بریندار بوون .
The post له یاریگاى زاخۆ پشێوى دروست بوو appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.