فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردمان دەکەن

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێدە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی سووپای توركیا شاخی ئاسۆسیان لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی شینكایەتی سەر بە قەزای ماوەتی شارباژێڕ لە پارێزگەی سلێمانی بۆردوومانكرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەست سپێدە کەوتووە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دۆڵی دووكان هەڵكەوتوو لە پێنج كیلۆمیتری دێی گەڵاڵەیان بۆردوومانكردووە.

لەبارەی زیانە مرۆیی و ماڵییەكانی ئەم بۆردوومانەوە زانیاری بڵاونەكراوەتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان دوێنێ بەردەوام فڕۆكەی چاودێری توركیا بەسەر ئاسمانی ناوچەی شارباژێڕدا سووڕاونەتەوە.

ئەمەلەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگ-کلیلی،لەخاکی هەرێمی کوردستان راگەیاندوە و ئاشکرایکردوە کە چەندین بارەگای پەکەکەیان بۆردومان کردووە.

ئەم بۆردوومانە هاوكاتی بۆردوومانی ناوچەی برادۆست لە دەڤەری سۆران لە پارێزگەی هەولێر و هێرشەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی دەڤەری بادینان لە پارێزگەی دهۆك.