دیجیتاڵ میدیای سپێده
له نوێترین راپۆرتی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ركه‌وتوه جه‌نگی ئۆكرانیا، ئاستی گه‌شه‌ی ئابوریی جیهان بۆنزیكهی نیوه، كه‌م ده‌كاته‌وه و ته‌نها ئابوریی ئه‌و وڵاتانه به‌هێز ده‌بێت كه خاوه‌نی نه‌وتن.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به ئابوریی جیهان بڵاوی كردوه‌ته‌وه؛ به پێی به‌راورده‌كان، گه‌شه‌ی ئابوریی جیهان له 6.1% بۆ 3.6% داده‌به‌زێت و ئه‌وه‌ش به هۆی به‌رده‌وامی كاریگه‌ریی جه‌نگی ئۆكرانیاوه رو ده‌دات.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه دوای كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا، پێشبینیی ئه‌وه ده‌كرا گه‌شه‌ی ئابوریی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه به‌ڵام جه‌نگی ئۆكرانیا گه‌شه‌ی ئابوریی له ساڵانی 2022 و 2023 كه‌م ده‌كاته‌وه.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رونیشی كردوه‌ته‌وه ئاستی هه‌ڵاوسان به گشتی رو له به‌رزبونه‌وه‌یه و به پێی گه‌شه‌ی وڵاته‌كان جیاواز به‌ڵام پێشبینیی ده‌كرێت هه‌ڵاوسانی ئابوریی ساڵی 2022 له 5.7% بۆ نزیكه‌ی 9% به‌رزبونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له راپۆرتی سندوقی داروی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتوه گه‌شه‌ی ئابوریی ئه‌مریكا و وڵاتانی بازنه‌ی دراوی یۆرۆ داده‌به‌زێت و له به‌رامبه‌ردا ئابوریی سعودیه و ژماره‌یه‌كی وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن.