كەلار.. لە ڕۆژی جیهانی زەویدا، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی كرایەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-04-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- ئەمڕۆ كە ڕۆژی جیهانی زەوی بوو، لە قەزای كەلار پێشانگایەكی فۆتۆگرافی كرایەوە. ئەمڕۆ هەینی، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لەلایەن گروپی كێو دۆستانەوە لە قەزای كەلار كرایەوە. ئەو وێنانەی لە پێشانگاكەدا نمایشكرابوون سەرجەمیان وێنەی ئاژەڵە كێوییەكان بوون كە لەلایەن فۆتۆگرافەرانی نێو گروپەكەوە تۆمار كرابوون. ئەندامانی گروپەكە وێنەی ئاژەڵە كێوییەكانی سروشتی كوردستان بە تایبەت ناوچەی گەرمیان تۆمار دەكەن.        

The post كەلار.. لە ڕۆژی جیهانی زەویدا، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی كرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.