سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاشكرایكرد: خه‌ریكه دۆخى چه‌قبه‌ستویى كۆتایى دێت وبه‌ره‌و پێكهێنانى حكومه‌تى توافۆقى ده‌چین له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا وهیچ جێگره‌وه‌یه‌كى دیكه‌مان نیه.
عائید هیلالى، سه‌ركرده له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه: كوتله‌ى گه‌وره ده‌بێته كوتله‌ى شیعه‌كان له‌نێو په‌رله‌ماندا كه‌ئیستیحقاقى شیعه‌كانه و وه‌ك باقى پێكهاته‌كانى دیكه‌ى سوننه وكورد كه‌كاندیدى سه‌رۆك كۆمار وسه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن وگوتى: پێویسته حكومه‌تى داهاتووش له‌پێكهاته‌ى شیعه‌كانه‌وه بێت وئه‌وان بنه‌ماى سه‌ره‌كى پێكهێنانى بن.
هیلالى راشیگه‌یاند: كوتله سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌ره‌و حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى بچن، پێویسته بۆ خولى داهاتوو خۆیان ئاماده بكه‌ن، نه‌ك بۆ ئه‌م خوله، بۆیه ناكرێت به‌شێوه‌یه‌كى له‌ناكاو راگه‌یاندنى حكومه‌تێكى له‌و شێوه‌یه رابگه‌یه‌ندرێت وته‌وافوقى كۆتایى پێبهێندرێت.
ده‌شڵێت: بۆ خولى داهاتوو پێویسته لایه‌نه‌كان رێككه‌وتن بكه‌ن كه‌له‌ئێستاوه حكومه‌تى دهااتوو له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2026 ده‌بێته حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى نیشتیمانى، تا هه‌موو لایه‌ن وكوتله‌كان ئه‌وه‌یان به‌ڵاوه ئاشكرا بێت كه‌چیان له‌سه‌ر پێویسته بیكه‌ن بۆ ئه‌و قوناغه.