دیجیتال میدیای سپێده
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، دوو مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون کە یەکێکیان لە ناوچەیەکی چۆل لە نزیک پەرژینی نێوان ئیسرائیل و باکووری کەرەتی غەززە کەوتووەتەوە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل ئەوەش خراوەتەڕوو کە مووشەکەکەی دیکە لەنێو سنووری کەرتی غەززە کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە کاتی ئاراستەکردنی مووشەکەکان سیستمی ئاگادارکردنەوە کارا نەکراوە.
دوای راگەیەندراوەی سوپای ئیسرائیل، دەزگاکانی راگەیاندنی ئیسرائیل لەنێویاندا رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرنوت بڵاوی کردەوە کە مووشەک لە غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، بەبێ کاراکردنی سیستمی ئاگادارکردنەوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێک لە غەززە بەرپرسیارییەتی ئاراستەکردنی مووشەکەکانی بە رووی ئیسرائیل نەگرتووتە ئەستۆ.