تورکیا: ئۆپەراسیۆنه‌ سەربازییه‌كانی توركیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی "چنگ-قفڵ"ی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت‌ و درێژه‌ده‌كێشێت.

خڵووسی ئاکاری وەزیری بەگریی تورکیا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "خەبەر تورک" وتویەتی:"ئامانج لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەمان لەهەرێمی کوردستان کۆتاییهێنانە به‌پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)".

بەوتەی ئاکار، "تورکیا چاوی لەخاکی وڵاتانی ترەوە نییەو ڕێزیش لەیەکێتیی خاکی عێراق‌و سەروەریی‌و سەلامەتی خاکەکەی دەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرکەوتوویی تەواوبووە، لەوبارەیەشەوە وتویەتی:"ئامانجەکانمان بەدیهێناون‌و لەسەر پڕۆسەکەش بەردەوامدەبین".