كەمپی چەمشكۆی پەنابەران له‌ زاخۆ ئاگری گرت

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئاگر له‌كامپی چه‌مشكۆی تایبه‌ت به‌ئاواره‌كانی شه‌نگال كه‌وته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ك برینداربو وسێ خێمه‌ی ئاواره‌كانیش سوتان.

به‌پێى زانیارییه‌كانى بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى زاخۆ، كاتژمێر دووى شه‌و ئاگر له‌به‌شێك له‌خێمه‌كانى ئاواره‌كانى كه‌مپى چه‌مشكۆ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌تایبه‌ته‌ به‌ئاواره‌كانى شنگال، به‌هۆیه‌وه‌ سێ خێمه‌ سووتاون، وبه‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌كیش بریندار بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناو هه‌مان كامپ ئاگر له‌ژماره‌یه‌ك خێمه‌ی ئاواره‌كان كه‌وتبویه‌وه‌، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ مردنی گه‌نجێكی لێكه‌وته‌وه‌.
له‌كه‌متر له‌مانگێكدا، بنكه‌ی به‌رگری شارستانی زاخۆ سێ روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له‌كه‌مپى چه‌مشكۆى تۆماركردوه‌، كه‌به‌شى هه‌ره‌ زۆرى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ بووه‌.

له‌ئیداره‌ى زاخۆ چوار كه‌مپی ئاواره‌كانی شنگال هه‌ن، كه‌مپی چه‌مشكۆ گه‌وره‌ترینی كه‌مپه‌كانى سنورى پارێزگاى دهۆكه‌، نزیكه‌ی 26 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی.