قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" بەردەوامە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە میانی دووەم رۆژی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجام دەدەن، دوو تیرۆریست دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن بۆ دووەم رۆژ بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکراون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.

لە دوێنێ شەممەوە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەروەھا ھێزەکانی حەشدی شەعبی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"یان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار دەست پێ کردووە کە تا ئێستا بەردەوامە.

لە ماوەکانی رابردوودا، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی "یرادەی پۆڵایین"یان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکانی باشووری قەزای حەزەر باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، ناوچەکانی رۆژئاوای دۆڵی سەرسار باکووری رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەددین و بیابانی جەزیرە باکووری پارێزگای ئەنبار، ئەنجام دا.