باڵیۆزی رووسیا لە ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن 'ئێران چەکی رەوانەی رووسیا کردووە بۆ بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکراینادا' دوورن لە راستییەوە.
سەبارەت بەو هەواڵانەی لەبارەی بابەتەکە لە هەندێک دەزگای میدیای نێودەوڵەتییدا بڵاوبووەتەوە، باڵیۆزی رووسیا لە ئێران لە تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە 'ئەو هەواڵانەی لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا بڵاوکراوەتەوە و باس لە ناردنی پشتیوانی چەک دەکەن لەلایەن ئێرانەوە بۆ رووسیا بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە'.
ماوەیەک لەمەوبەر، هەندێک دەزگای راگەیاندنی نێودەوڵەتی بڵاویان کردەوە کە ئێران لە رێگەی عێراقەوە چەکی بۆ رووسیا ناردووە لەنێویشیاندا سیستمی بەرگریی باوەڕ-٣٧٣ی دروستکراوی ئێران بەمەبەستی بەکارهێنانیان لە جەنگی ئۆکراینادا.