SNN-عەلی حەمە سەعید هەرچەندە وابڕیاربوو كە بزووتنەوەی گۆڕان دووەم كۆنفرانسی نیشتیمانی خۆی لە چەند مانگی ڕابردوودا ببەستێت بەڵام بەچەند هۆكارێكی ناكۆكی ناوخۆیی بەستنی ئەو كۆنفرانسە دواخرا، لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان خۆی بۆ بەستنی دووەم كۆنفرانسی نیشتیمانی لەدوای پشووی جەژنی ڕەمەزان یەكلایی كردووەتەوە بۆ ئەومەبەستەش 11 دامەزراوەی ئەو بزووتنەوەیە سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە دەكەن. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بەرلەچەند ڕۆژێك لەمەوبەر لیژنەی باڵای بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەی تایبەت بە ستنی ئەو كۆنفرانسەیان ئەنجامداوە و لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی باڵای كۆنفرانسەكە كە ژمارەیان 11 كەسە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە دەبێت لەدوای پشووی […]
The post گۆڕان دوای جەژن خۆی بۆ بەستنی دووەم كۆنفرانسی نیشتیمانی یەكلایی كردووەتەوە appeared first on SNN.