سزایەکی قورسی یانەی زاخۆو هاندەرانی درا

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕو پشوێیانەی كه‌ هانده‌رانی یانه‌ی زاخۆ له‌ خولی نایابی یانه‌كانی عیراق و به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی كاره‌با لە یاریگای خۆیان ئه‌نجامیان دا یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق به‌توندی ئه‌و یانه‌یه‌ی سزادا . یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌و یارییانه‌ی كه‌ یانه‌ی زاخۆ له‌ خولی نایاب ماویه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ئه‌نجامی بدات و به‌ بێ ئه‌وه‌ی هانده‌رانیش ئاماده‌بن ، هاوكات یانه‌كه‌ی به‌ بڕی 10 ملیۆن دینار سزادا . هۆكاری سزاكانیش ئه‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌یه‌ بوو كه‌ هانده‌رانی زاخۆ دژی یانه‌ی كاره‌با ئه‌نجامیان دا .

The post سزایەکی قورسی یانەی زاخۆو هاندەرانی درا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.