دیجیتال میدیای سپێده
بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان لە رێگەی ئاگادارییەکهوه ئاماژە بە گران بوونی نرخی غاز دەدەن بە شێوەی کاتی بهجۆرێك بۆ ماوهی هەفتەیەک نرخی غاز لە سۆران و خەلیفان بۆ 9500 دینار بەرز بوهتهوه.
دهقس ئاگاداریهكه:
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلیفان
" ئاگاداری هاونیشتیمانیانی ناحیەی خەلیفان و دەوروبەری دەکەینەوە، بەهۆی کەم بوونەوەی ئەوبەشە غازەی کە پێشتر بۆ هەردوو کارگەکانی غاز لە خەلیفان دەهات و بە ناچارییەوە تا بتوانین غاز بۆ هەموو ماڵێکی سنووری ناحیەکەمان دابین بکەین، لەڕێگەی غازی بازرگانی ( تجاري ) دەتوانین بەشە غازی پێویست دابین بکەین، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە نرخی غاز بەرز دەبێتەوە بۆ ۹٥۰۰ دینار".