SNN بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلیفان رايگەياند: بەهۆی کەمبوونەوەی ئەو بەشە غازەی پێشتر بۆمان دەهات، نرخی غاز بۆ ماوەی هەفتەيەک گراندەبێت. بەڕێوەبەرايەتی ناحيەی خەليفان لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: تاکو بتوانین غاز بۆ هەموو ماڵێکی سنوری ناحیەکەمان دابین بکەین لەڕێگەی غازی بازرگانی (تجاري) دەتوانین بەشە غازی پێویست دابین بکەین. ئاماژەی بەوەشکردووە: بەو هۆیەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە نرخی غاز بەرز دەبێتەوە بۆ 9500 دینار.
The post نرخی غاز لەم شوێنە گراندەبێت appeared first on SNN.