ڕێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی باران بارین له‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران بووه‌،  ڕاشیدەگەیەنێت، ئەمشەو باران دەبارێت.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كەشی پێشبینیكراوی ئەمشەو بەشێوەیەكی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم, لە پارێزگای هەولێر ئەگەری نمە باران هەیە لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند هەندێك جاریش لێزمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان ڕوودەدات و لە پارێزگای سلێمانیش نمە باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكان ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت، بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبارێت.

ئاشكراشیكرد، بڕی باران بارین لە وێستگە جیاجیاكانی هەرێم لەكاتژمێر 9 بەیانی تاكو كاتژمێر 9 شەو بەمشێوە بووە:

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ

كەركوك 0.3 ملم

چمچماڵ 2.1 ملم

دوز 0.5 ملم

دوكان 0.2 ملم

حاجی ئۆمەران 3.2 ملم

هەڵشۆ 0.4 ملم