کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی کچ و کوڕی گەرمیان خۆبەخشانە وێنە لەسەر دیواری قوتابخانەی گوندەکانی سنوورەکە دەنەخشێنن و دیوارەکان ڕەنگ دەکەن.
لیلی ئەحمەد، ئەندامی ڕیِكخراوى وادى ئه‌ڵمانى بۆ (باس‌نیوز) گوتی: " ئێمە به‌هاوكارى چه‌ندین شێوه‌كارى كچ و كوڕ هه‌ڵساوین به‌ئه‌نجام دانى چالاكى وێنه‌كێشانى جۆراوجۆر له‌نێو خوێندنگه‌ى گونده‌كانى گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى خوێندكار و مامۆستا و خێزانه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هونه‌رو زانست و ڕێنمایی پاك و خاوێنى و ته‌ندروستى و پاراستنى ژینگه كه لە ڕێگه‌ى هونه‌رى وێنه‌كێشانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت".
لە بارەی بیرۆکەی کارەکەیان گوتی: "ڕێکخراوەکەمان سه‌ردانى زۆرینه‌ى خوێندنگه‌كانى ناوشار و شارەدێی و گونده‌كانی کردووە و هۆشیاریی مرۆیی، یاسایی، ژینگه پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ى پاك و خاوه‌ێنى و ڕێنمایی ته‌ندروستى پێشكه‌شی مامۆستا و خێزان و خه‌ڵك کردووە و ئه‌و جیاوازییه‌ى كه له نێو خوێندنگه‌كان له نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریی و ژینگه‌یه‌كى گونجا و بۆ خوێندكاران به‌رچاومان كه‌وت وایكرد كه‌هه‌ڵسین به ئه‌نجامدانى كارى هونه‌رى بۆ ئاشناكردنیان به‌دونیاى شێوه‌كارى و ڕه‌نگه‌كان و زانست".
ڕاشیگەیاند: "ئەم شێوه‌كارانە سەرجەمیان دانیشتووى سنووری گەرمیانن و به‌هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوى وادى چالاكی هونه‌رى وێنه‌كێشان بۆ قوتابخانه‌ى گونده‌كان پێكه‌وه ئه‌نجام دەده‌ن و بە هونەر خزمه‌تى منداڵان دەکەن".