وەزارەتی پەروەردە: تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەوام ئاساییە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پشووی رۆژانی داهاتوو لە ناوەندەکانی خوێندن روونكردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،" تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەوام ئاساییە".

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە،"تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەوام ئاساییە، تەنها هەڵسەنگاندنی چوارەم بۆ پۆلەکانی 1 و 2 و 3ی بنەڕەتی دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە،"28ی مانگ کۆتا رۆژی هەڵسەنگاندنە، دواتر پشووی جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات".

وتەبێژەكەی وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاندووە،"بەپێی ئەو خشتەیەی رامانگەیاندووە، لە دوای پشوو پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بۆ پۆلە ناکۆتاکان دەستپێدەکات، دواتریش بۆ پۆلە کۆتاکان".