دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژماره‌یه‌ك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوی فەرمی داوا لە پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر دەکەن لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەوە هۆکار و مەبەستی سەردانەکەی بۆ هیندستان ڕوونبکاتەوە.
لە نووسراوه‌كه‌ی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، سەردانی پارێزگاری سلێمانی بۆ وڵاتی هیندستان لەناو ڕاگەیاندنەکان و سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیداهێنا، تائێستاش نازانرێت مەبەستی سەردانەکە چی بووە، سەردانێکی ئاسایی بووە یان سەردانی فەرمی.
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەکە کە واژووی نووسراوەکەیان کردووە باسیان لهوهكردوه، بەپێی ئەو پۆستانە بێت كە پارێزگار لە سۆشیال میدیا بڵاویكردونەتەوە، بەشێكی زۆری سەردانەكەی تەنیا وێنەگرتن‌و گرنگیدان بووە بە كلتور‌و كەلەپوری ئه‌و وڵاته و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شی تائێستا هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ناڕونی هێشتوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد،ئه‌م سه‌ردانانه‌ی ده‌روه‌ی وڵات له‌كاتێكدایه پارێزگاگهمان غەرقی چەندین قەیرانی به‌مه‌به‌ست و دروستكراو بوهوهاوڵاتیان به‌ده‌ست نه‌بوونی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنن و به‌هۆی خراپی له سیسته‌می دابه‌شكردنی مموچه خانه‌نشینان توشی چه‌ندین ناڕه‌حه‌تی و ته‌نانه‌ت ڕوبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەی پارێزگا داوادەکەن پارێزگار لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات و دەڵێن، “بەپێویستی دەزانین بەپێی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2009 یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیه‌وه به‌نوسراو داوای ناردنی ڕوونکردنەوە لە پارێزگار بکرێت له‌سه‌ر ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌یان و ئه‌و ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌به‌ده‌ستی هێناوه بۆ شاری سلێمانی.