نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا له‌ به‌رزیدایه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت بەرزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی وبه‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ (103.10) دۆلار له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت وبه‌مه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌دوێنی 1% بەرزبووەتەوە.

ئه‌مڕۆ، به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ (103.10) دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی (99.58) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

جێی باسە،ماوه‌یه‌كه‌ نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌ناجێگیردایه‌ به‌هۆی جه‌نگی نێوان روسیا وئۆكرانیا، به‌و پێیه‌ی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامن له‌سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیادا