سوپاى توركیا هه‌وڵده‌دات به قۆڵایى 50 بۆ 60 كیلۆمه‌تر بچێته نێو خاكى عێراق لهسنورهكانى هه‌رێمى كوردستان سوپاى توركیا پلانى ده‌رچوونی كۆتاییان نیه له‌عێراق
رۆژنامه‌ى ستارى توركى بڵاویكرده‌وه: سوپاى توركیا هه‌وڵده‌دات به قۆڵایى 50 بۆ 60 كیلۆمه‌تر بچێته نێو خاكى عێراق لهسنورهكانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ى كهرۆژانى رابردوو له‌ناوچه‌ى قه‌زاى ئامێدى به‌رده‌وام بوو بۆ سه‌ر هێزه‌كانى په‌كه‌كه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردوه: دواى كۆتایى هاتنى كاره سه‌ره‌كییه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا، له‌ئێستا دا سوپاى توركیا پلانى ده‌رچوونی كۆتاییان نیه له‌عێراق، به‌لكۆ هه‌وڵده‌دات به‌شێك له‌هێزه‌كانى له‌بنكه كاتییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا بهێڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى ناوچه‌كه بكه‌ن، وله‌نێو سنوره‌كانى عێراقیش ده‌رناچن تا ئه‌و مه‌ترسییه‌ى ئه‌وان هه‌ستى پێده‌كه‌ن له‌ناوى به‌رن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى سه‌باحى توركیش بڵاویكردوه: ژماره‌ی چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌ناوچه‌ى قه‌ندیل له‌هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى سێ هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت، وخلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیاش رایگه‌یاندوه: قوناغی یه‌كه‌مى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان لهسنورهكانى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستان كۆتایى هاتووه.