خەڵك – یەحیا جاف ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی شاری هەڵەبجەدا تێپەڕ دەبێت كە تێیدا گەڕەكی كانی ئاشقان و ژمارەیەك لە دووكانە گشتییەكانی بە تەواوی خاپوركران. ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە یادی ٤٨ ساڵەی تاوانی بۆردومانی ھەڵەبجەدا بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و كەسوكاری شەهیدانی بۆردومانی ١٩٧٤/٤/٢٦ تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا بۆ گیانی شەھیدانی ئەو تاوانە دانران. لەو بارەیەوە غەیدان حەسەن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە لە لێدواێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “لە 26/4/1974 دوای ئەوەی خەڵكی ھەڵەبجە وەك ناڕەزایەتیەك بەرامبەر بۆردومانكردنی شاری قەڵادزی خۆپیشاندانێكی ھێمنانەیان ڕێكخست، حكومەتی عێراق بە چەكی قەدەغەكراوی جۆری (ناپاڵم) هێرشی […]
The post یادی 48 ساڵەی بۆردومانكردنی هەڵەبجە كرایەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.