دیجیتاڵ میدیای سپێده
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، رایگەیاند کە تا ئەمڕۆ 141 فڕۆکە، 110 هێلیکۆپتەر و دوو هەزار و 576 تانک و زرێپۆشی ئۆکرانیا لەناو براون.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگهیاند، شەوی رابردوو لە ناوچەی خارکێڤ بە مووشەکی ئێجگار ھەستیار لە چوار پێگەی سەربازیی ئۆکرانیا درا و لە ئەنجامدا، توانرا دوو جبەخانە و دوو ناوچە کە سەرباز و ئۆتۆمبێلی تەکنیکی سەربازیی تیادا كۆكرابوویهوه لەناو ببرێن.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە یەکە تەکتیکییەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی رووسیا لە ماوەی یەک رۆژدا، 87 پێگەی سەربازیی ئۆکراینایان پێکاوە و یەکەکانی مووشەک و تۆپھاوێژ هەزار و 299 ئامانجی سەربازییان تۆپباران کردووە.
ناوبراو ههروهها زانیاری ئەوەی بڵاوکردەوە کە دوو سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئاسمانیی لە جۆری S-300 و سیستمێکی تاکتیکی مووشەکیی Toçka-Uیان کردووەتە ئامانج.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا لە چەند یەکەیەکی نیشتەجێبووندا 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستەخوارەوە و بە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی Buk-M1 لە یەکەی نیشتەجێبوونی تۆکماک لە ناوچەی زاپۆریژییا و یەکەی نیشتەجێوونی سڤاتۆڤۆ لە ناوچەی خارکێڤ دوو مووشەکی تاکتیکی Toçka-Uیان کردە ئامانج.
ناوبراو گوتیشی: "تاکو ئەمڕۆ 141 فڕۆکە، 110 ھێلیکۆپتەر، 583 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 269 سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئاسمانی، دوو ھەزار و 576 تانک و زریپۆش، 287 مووشهكهاوێژ، ھەزار و 111 هاوهن و تۆپھاوێژ و دوو ھەزار و 392 ئۆتۆمبیلی تایبەتی سەربازیی سوپای ئۆکرانیا لەناو براون".