ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز بارت ڤان دێن هوڤڵ، ڕاوێژکاری باڵای سەربازيی هێزەکانی هۆڵهندا له هاوپەیمانیی نێودهوڵهتيى دژى تيرۆردا کرد. لە کۆبوونەوەکهدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عيراق، ڕۆڵی هێزەکانی هۆڵەندی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، هاریکاری و پشتیوانيی هۆڵەندا […]