تووشبوویەكی كۆرۆنا لە دهۆك تۆمار كرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند تووشبوویەكی كۆرۆنا لە شاری دهۆك تۆمار كرا. لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا هاتووە: “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەکەم توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا کە پیاوێکی تەمەن 50 ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە”.