دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پارێزگاری نهینهواى راسپارد به وه‌كاله‌ت ببێته قائیمقامی قه‌زاى شنگالیش له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌ى خۆى كه له دواى رووداوه‌كانى 16 و 17ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه شنگال له لایه‌ن چه‌كداره‌كانى نزیك له په‌كه‌كه‌وه ئه‌و قه‌زایه به‌ڕێوه‌ده‌برا.
ئه‌مڕۆ به فه‌رمانێك مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نه‌جم جبوری، پارێزگاری نهینهواى راسپارد بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی قه‌زاى شنگال و له‌مه‌ودوا هه‌فتانه هه‌موو پێنجشه‌ممه‌یه‌ك ده‌چێته قه‌زاكه و ده‌وام ده‌كات بۆ ڕایكردنى مامڵهى هاوڵاتیانى ئه‌و سنوره.
شنگال ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به دۆخێكی نائاساییدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له مانگی تشرینی دوه‌می 2020 له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال واژۆكرا، به‌ڵام هێشتا دۆخی قه‌زاكه جێگیری به‌خۆوه نه‌بینیوه.