دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئۆکرانیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات تا ٢٦ی نیسان، ٢٢ هەزار و ١٠٠ سەرباز، ١٨٤ فڕۆکەی جەنگی، ١٥٤ کۆپتەر و ٩١٨ تانکی لەدەستداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا، نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات-٢٦ی نیسان خستەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ٢٢ هەزار و ١٠٠ سەربازی سوپای رووسیا کوژراون، هەروەها ١٨٤ فڕۆکەی جەنگی، ١٥٤ هێلیکۆپتەر، ٩١٨ تانک، دوو هەزار و ٢٠٨ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٤١٦ تۆپهاوێژ، ١٤٩ موشەکهاوێژ و ٦٩ سیتسمی بەرگری ئاسمانی رووسی، تێکشکێندراون.
لە لایەکی دیکەشەوە رووسیا، هەزار و ٦٤٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٧٦ تانکەری سووتەمەنی، ٢٠٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەشت کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.
پێشتریش لە ٢٥ی ئاداردا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی هەزار و ٣٥١ سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە ئۆکراینا راگەیاندبوو.