دیجیتال میدیای سپێده
دەستەی ناڕازی سەربەخۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی له بڵاوكراوهیكدا رایدهگهیهنن"بڕیارماندا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان و داخستنی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری خوێندنی باڵا و ڕاگرتنی کارەکانمان و فراوانکردنی خۆپیشاندانەکانمان لە ڕۆژانی داهاتوودا"
ئهوهش هاتووه كهبهردهوامدهبن له خۆپیشاندانهكان "تا ئەوکاتەی ڕێگا چارەیەکی گونجاوو بنبڕ دەدۆزرێتەوە بۆ کێشەکانمان"
دهقی راگهینراوهكهی دەستەی ناڕازی سەربەخۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی:
ئێمەوەکو (مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خوێندنی باڵا) ٫ بڕیارماندا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان و داخستنی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری خوێندنی باڵا و ڕاگرتنی کارەکانمان و فراوانکردنی خۆپیشاندانەکانمان لە ڕۆژانی داهاتوودا تا ئەوکاتەی ڕێگا چارەیەکی گونجاوو بنبڕ دەدۆزرێتەوە بۆ کێشەکانمان ، ئەمەش بەهۆکاری دواخستنی مووچە و پێنەدانی مووچە و دابەش کردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەسەر دوو زۆنی دەسەڵاتی و جوگرافی و سیاسی و ئابووریدا کە ئەمەش ناهاوسەنگی و نادادی دروست کردووە لەنێوانماندا و وایکردووە هەولێر مووچە وەربگرێت و سلێمانی و زۆنی سەوز مووچەی دوا بکەوێت بەهۆکاری نەزانینی بەڕێوەبردنی دامەزراوەیی جێبەجێکردن و بڕیاردان و ئیدارەدانی سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی و ئیدارەی حیزبیەوە ، کەئەمەش بووەتە هۆی بارگرانی بەسەر مووچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە و کار گەیشتۆتەوەئەوەی ژیانی ڕۆژانەی ئاساییمان بۆستێت ، وە هەر مانگەو لە بەروار و کاتێکدا مووچە وەربگرین ، بەبیانووی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا ،کەئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە ، ئەم حاڵەتەش بووەتەدیاردەو چەندین جارە دووبارە ئەبێتەوە ، لەم پێناوەدا ئێمە وەکو دەستەی ناڕازی سەربەخۆی وەزارەتی خوێندنی باڵای سنوری سلێمانی ، بڕیارماندا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان و ماوە درێژ تاوەکو ئەوکاتەی لایەنێکی جدی نێو حکومەت وەڵاممان ئەداتەوە و چارەسەرێکی یەکجاری بۆ کێشەکانمان ئەدۆزێتەوە و مووچە و قووتی ئێمە لە گەمەی سیاسی نێوانیان دەربهێنرێتە دەرەوە ، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی توندتر و جدیتری مەدەنیمان ئەبێت .
لەگەڵ ڕێزدا...
تێبینی : شوێنی خۆپیشاندان ، بەردەم دەرگای سەرەکی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ، کاتژمێر ٨:٢٠ بەیانی ، هەموو ڕۆژێک .
دەستەی ناڕازی سەربەخۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و.خوێندنی باڵا