حه‌لبوسى گه‌یشته‌ تاران

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى نیسان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق گه‌یشته‌ تارانى پایته‌ختى ئێران و بڕیاره‌ چاوى به‌ سه‌رۆكى ئێران بكه‌وێت. كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “سه‌رۆكى په‌رله‌مان و شاندێكى یاوه‌رى به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى و له‌سه‌ر بانگهێشتى محه‌مه‌د باقر قالیباف، هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى گه‌یشتنه‌ تارانى پایته‌ختى ئێران”. له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “بڕیاره‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا محه‌مه‌د حه‌لبوسى چاوى به‌ ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆككۆمارى ئیسلامى ئێران بكه‌وێت”. سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌لبوسى بۆ ئێران له‌دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ دێن كه‌ دوێنێ بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیدا و چاویكه‌وت به‌ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ كاردانه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌لى حاته‌م سلێمان، سه‌رۆكى هۆزه‌كانى دلێم […]

The post حه‌لبوسى گه‌یشته‌ تاران appeared first on SNN.