"هەرێم بەردەوام نەوتەکەی بە هەرزانتر لە نەوتی کەرکوک و بەسرە دەفرۆشێت"

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

شاره‌زایێكی ئابووری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێم بەردەوام نەوتەکەی بە هەرزانتر لە نەوتی کەرکوک و بەسرە دەفرۆشێت

یادگار سه‌دیق شاره‌زای ئابووری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ ئەوەی حکومەت بەردەوام دەڵێت چاکسازی لە فرۆشی نەوتدا کردووە ئێستا نەوت بەزیاتر لە جاران دەفرۆشێت لەگەڵ ئەوەشدا لەمانگی ئازاردا نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم ١٠٠ دۆلار و ٨٨ سەنت بووە لە کاتێکدا نەوتی کەرکوک کە بەهەمان بۆری نەوتی هەرێم دا دەگاتە جیهان بە ١١٤ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشراوە واتە جیاوازییەکە نزیک بووە لە ١٤ دۆلار، نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم ١٠٠ دۆلار و ٨٨ سەنت بووە لە کاتێکدا نەوتی کەرکوک کە بەهەمان بۆری نەوتی هەرێم دا دەگاتە جیهان بە ١١٤ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشراوە واتە جیاوازییەکە نزیک بووە لە ١٤ دۆلار

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌وه‌شی لەو ماوەیەدا هەرێم بە تێکڕا ڕۆژانە ٤٢١ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە کە دەکاتە ١٣ ملیۆن و ٥١ هەزار بەرمیل لە مانگێکدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، کۆی داهاتی فرۆشی نەوت دەکاتە ١ ملیار و ٤٩٨ ملیۆن و ٦٨٤ هەزار دۆلار، ئەگەر ئەم نەوتە بەغدا بیفرۆشتایە بەهەمان نرخی نەوتی کەرکوک ئەوا داهات دەبوو بە ١ ملیار و ٤٩٨ ملیۆن و ٢٩٣ هەزار دۆلار واتە بەزیادەی ١٨١ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار دۆلار و دەکاتە زیاتر لە ٢٦٣ ملیار دینار، ئەم زیادەیە زیاترە لەو ٢٠٠ ملیارەی لە بەغداوە بەهەزار منەت بۆمان دێت.