سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەسەردانێك لە ئێرانە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ ئێران.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته‌ ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه‌: حه‌لبوسی دوای گه‌یشتنی بۆ ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئه‌و وڵاته‌، محه‌مه‌د باقر قالیباف كۆبووه‌ته‌وه‌.

ورده‌كاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ومحه‌مه‌د باقر قالییاف نه‌خڕاوه‌ته‌ڕوو.
پێشتر نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو: رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌ردانی ئێران ده‌كات وله‌میانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.