قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگهیاند: لە هۆتێلێکدا دەستمان بەسەر 250 کیلۆگرام هەنگوینی ساختەدا گرت کە بەڕێگەی نایاسایی هەنگوینەکەیان دروستکردووە.
ئاماژهی بهوهشكرد ئەو هەنگوینەی دەستیبەسەرداگیراوە لە هۆتێل بابوسی لە ئەسحابەسپی بووە، بڕەکەی 250 کیلۆگرام بووە، شیلە و سانەی هەنگوینیان تێکەڵکردووە و بە هەنگوینی ئەسڵی فرۆشراوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئهوهشی خستهڕوو: ئەو بڕە هەنگوینە سەرجەمی لەناودەبرێت و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە. هەروەها هۆتێلەکەش دادەخرێت.