لەبەشێكی تری دیدارەكەدا هەردولا هاوڕابوون كەپێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەموو ئەو یاساو پرسانەشی كە ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە بە ڕێككەوتن تێپەڕێندرێت. لەكۆتای دیدارەكەدا جەختكرایەوە كە خزمەتگوزارییەكان و بژێوی ژیان و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئاستێكی زۆر خراپدایەو دەسەڵات بەرپرسەو ئەركی سەرەكیەتی بەجدی چارەسەری بكات، ناكرێت ئەو فەرمانبەرانەی كە ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی وڵات و دامودەزگاكان بەخشیوە و خانەنشین بوون لە ئێستادا بێڕێزیان بەرانبەر بكرێت لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیان و لەپێناو وەرگرتنی مووچە گیان لەدەست بدەن.