دیجیتاڵ میدیای سپێده
هاوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی سەر بە عەمار حەکیم دەستپێشخەریێک بۆ بارودۆخی چقبەستوی عێراق ڕادەگینێت.
هاوپەیمانیەتیەکە لە بەیانامەیەک دا چەند خاڵێکیان دریارکردوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئەو هاوپەیمانێتیە دەڵێت عەمار حەکیم لە 13 ساڵەی گیان لەدەستدانی باوکیەوە ئەو دەستپێشخەریەی راگەیاندووە، کە پێکدێت لە دانیشتنی تەواوی هێز و لایەنەکانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن بەبێ دانانی پێشمەرج.
هەروەک داوایان کردووە کوتلەی گەورە بەپێی دەستور لە نێو پێکهاتەی کۆمەڵاتی گەورە دیاری بکرێت کە مەبەستیان شیعەیە.
هەروەک هاوپەیمانێتیەکەی حەکیم کە چوار کورسی پەرلەمانی هەیە لە خاڵێکی دەستپێشخەریەکەدا داوای کردووە هەرسێ سەرۆکاتیەکە یەکلابکرێتهوه بە شێوەیەک، كه کاندیدی زۆرینەی سونە و زۆرینەی کورد و زۆرینەی شیعە دیاری بکرێت، کە بەم دەستپێشخەریەبێت، کاندیدی سونە بۆ کوتلەکەی حەلبوسی و کاندیدی کورد بۆ سەرۆک کوماری بۆ پارتی و کاندیدی شیعە بۆ سەرۆکوەزیراتی بۆ چواچێوەی هەماهەنگی دەبێت.