باڵوێزى پێشووى ئێران: وتوێژى روون و راشكاوانه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم ئه‌نجامداوه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

باڵوێزى پێشووى ئێران له‌ به‌غدا دوپاتیكرده‌وه‌، پێش دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانى هه‌ولێرى كردوه‌ و وتى: "وتوێژى روون و راشكاوانه‌ و شه‌فافانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه‌.

به‌گوێره‌ى سایتى "ئیران ئینته‌رناشیونال"، "حه‌سه‌ن دانایى فه‌ڕ" رۆژى پێنجشه‌ممه‌ دیدارێكى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى "ئیلنا" ئه‌نجامدوه‌و گوتویه‌تى: "چه‌ند جارێك سه‌ردانى عێراقم كردوه‌، پێش دووهه‌فته‌ش گه‌شتێكم بۆ هه‌ولێریش كردووه‌".

به‌گوێره‌ى "شه‌فه‌ق نیوز" باڵوێزى پێشووى ئێران له‌ عێراق له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى "ئیلنا" ئه‌وه‌شى وتوه‌: وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێت یارمه‌تى ره‌وته‌ سیاسییه‌كانى عێراق بدات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ قه‌یرانى سیاسی ده‌ربچن، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش بۆ تاران ده‌كرێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكرێت.